٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٨
Source: Mehrnews
80 لەسەدی خەڵکی ئێران دژی هەر جۆرە دانوستانێک لە سەر هێزی سەربازی و مووشەکین

ئەندامی شاندی زانستی زانکۆی گشتی ئیمام حسێن وتی: کۆمەڵگای ئێران لە پرسی بەرگری و مووشەکی بەردەوام هەڵوێستی یەکلاییان هەبووە و زیاتر لە 80 لەسەدی خەڵک دژی هەر جۆرە دانوستانێک لە بواری سەربازی و مووشەکین.

 ئیسماعیل سابر، ئەندامی شاندی زانستی زانکۆی گشتی ئیمام حسێن لەسەر زەروورەتی ناسینی وردی دوژمن و پێکهێنانی ڕوانگەی هاوبەش لە کۆمەڵگا جەختی کرد و وتی: لە هەر کۆمەڵگایەک لەوانەیە سەبارەت بە پرسی جیاواز دژایەتی ڕوانگە هەبێت، بەڵام لە ناسینی دوژمن ئەبێ یەکگرتوویی هزری هەبێت. پرسی ئەمریکا لە ئەو پرسانەیە کە پێویستی کۆدەنگی نەتەوەییە و کەم کار کردن لە بواری ناسین و شی کردنەوەی بەرچاوە.

سابر بە ئاماژە بە لاوازی لێکۆڵینەوە ناوخۆییەکان لە بواری ڕای گشتی نیسبەت بە ئەمریکا، زیادی کرد: لە دە ساڵی ڕابردوو لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی کەم لە ئەو بوارە ئەنجام دراوە و زۆربەی دەیتاکان هی ڕاپرسیەکانە کە خودی دامەزراوە ئەمریکییەکان دوای ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجامیان داوە. لە ساڵی 1394 تا 1400 ڕەوتی متمانەی گشتی بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بە شێوەی بەردەوام کەمی کردووە؛ بە شێوەیەک کە لە ساڵی 1400 نزیک بە 75 لەسەدی خەڵک دژی دانوستان و خوازیاری تۆکمە کردنەوەی ئابووری ناوخۆیی و پێکهاتەی ناوخۆیی وڵات بوون.

ناوبراو درێژەی دا: داتاکان نیشانی دەدات کۆمەڵگای ئێران لە پرسی بەرگری و مووشەک بەردەوام هەڵوێستی یەکلاییان هەبووە و زیاتر لە سەدا 80 ی خەڵک دژی هەر جۆرە دانوستانێک لە بواری سەربازی مووشەکین. ئەو هەستیاریە لە هەموو ساڵەکان نەگۆڕ ماوەتەوە و نیشاندەری ڕوانگەی ئاسایشی کۆمەڵگا سەبارەت بە سەربەخۆیی بەرگری وڵاتە.

سابر ، ئەنجامەکانی نوێترین ڕاپرسی ئەنجام دراو لە ساڵی 1402ی بەردەوام بوونی هەمان ڕوانگە وەسف کرد و وتی: بە گوێرەی ئەو ڕاپرسیە 75 لەسەدی خەڵکی ئێران پێیان وایە کە ئەمریکا لە دە ساڵی داهاتوو هێزی یەکەمی جیهان نیە و دەسەڵاتی ڕوو لە کەم بوونەوەیە.

ناوبراو زیادی کرد: لە بەشێکی دیکە لە ئەو ڕاپرسیە، نزیک بە سەدا 70 ی خەڵک ڕایانگەیاندووە کە تەنانەتی لە ئەگەری گۆڕانی دەسەڵات لە ئێران، دوژمنایەتی ئەمریکا لەگەڵ گەلی ئێران کۆتایی نایەت.

هەروەها لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئەمریکا بۆچی ئێران گەمارۆ دەدات، سەدا 80 ی بەشداربووان سێ هۆکاری سەرەکیان بەیان کردووە: ڕێگری لە بەهێز بوونەوەی ئێران، ترس لە هەڕەشەی بەرژەوەندیەکانی خۆ و نەتوانینی بەرەنگار بوونەوەی سەربازی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha